یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ موژده‌یه‌كی‌ نوێ‌ ده‌ده‌نه‌ ئیسلامیه‌كان
26/1/2012

ستانده‌ر: تایبه‌ت
دوای‌ ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی‌ هه‌ردوو پارتی‌ ئیسلامی‌ ئۆپۆزیسیۆن له‌ كوردستان دوینێ‌ دانشتنێكیان له‌سه‌ر ئاستی‌ بالا ئه‌نجامداو تێیدا هه‌ردوولا به‌ڵێنیاندا كه‌ زیاتر هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیك بكه‌نه‌وه‌.
هه‌ردوێنێش ڕه‌شنووسێك له‌نێوان هه‌ردوولادا  ئاڵوگۆڕكراو بڕیاره‌ بیكه‌نه‌ ڕشنووسێكی‌ بڕیار له‌سه‌ردراو، ئه‌و دوو پارته‌ ئیسلامیه‌ به‌ڵێنیانداوه‌ كه‌ له‌ زۆرینه‌ی‌ دۆز و مه‌سه‌له‌كاندا یه‌ك هه‌ڵوێست بن و له‌كاروكارنامه‌كانیشدا یارمه‌تی‌ یه‌كتر بده‌ن.
م. صه‌لاحه‌ددین وته‌بێژی‌ یه‌كگرتوو به‌ ستانده‌ری‌ رأِگه‌یاند كه‌وا ناوه‌ڕۆكی‌ ڕه‌شنووسه‌كه‌ باس له‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌ردوولا كراوه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ هه‌ردوو پارتی‌ ئیسلامی‌ هه‌ڵوێست و پڕۆژه‌ی‌ هاوبه‌شیان هه‌بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان تاڕادده‌یه‌ك دڵی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ئیسلامیه‌كانی‌ له‌ كوردستان خۆش كرد و به‌شێكیش له‌ خه‌ڵكی‌ پێیانوابوو كه‌ پێویست بوو بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیش ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ ئیمزا بكات و هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ ئیسلامی‌ له‌یه‌كه‌وه‌ نزیك ببنه‌وه‌ لیستێكی‌ هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا پێكبهێنرێت.

(3071) جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
sahand
30/1/2012
shteky bash dakan ,,das xoshetan ledakam,,hata am 2 parta 1 dang bn puk w pdk zeatr rw rash dabn
ako
30/1/2012
بةداخةوة زور شتيان بى ية ئةو دووحزبة ئةمانةيان نى ية 1-كةندةل نين 2-بارةى ميلةتيان نةخواردوة3-تةعدهيان لةخيزانى شةهيدان نةكردوة بةناوى زةوى بيدان 4- لةشةرى ناوخودا يةكرتو مندالى ئةو هةتيوانةيان بةخيو دةكرد كةباوكيان لةشةرى ناوخودا دةكوزران 5-شوفلو مولكى حكوميان ئاوديو نةكرد6- 400 دةبابةى حكومةتيان نةهينا7-بةس ئيسلاميةكان بةشدارى ليدانى بةكةكةيان نةكردو زور شتى تر
زرةنك
27/1/2012
ئةم دوو حزبة ئيسلامية هيجيان بي نية بو ئةم ولاتة باوةريش ناكةم هةتا سةر بتوانن خةلك جةواشة بكةن وروزيكيش يةت كةسيك بيت هةرجي جةماوةري ئةم دوو حزبة هةية رايان كيشيت بو لاي خوي جونكة اجنداي دةرةوة جيبةجي ئةكةن
سه‌رنج و تێبینیت بنێره‌
ناو:
تێکست:
نابێت له‌ 1000 پیت زیاتر بێت


ته‌نها 1000 پیتت ماوه‌ ...


 
 

په‌یامێك بۆ یه‌كێتیه‌كان.. ڕیسه‌كه‌ی مام جه‌لال مه‌كه‌نه‌وه‌ به‌خوری...!
بۆچی پارتی و گۆڕان رێکدەکەون؟
بەڵگە بەهێزەکەی حەرامکردنی هەڵبژاردن ...
هاواری بێگەردی:
هەڵەیەکی ستراتیژیی پەچەدەکە
(16/4 ) رۆژى ژینگەى کوردستان ،چۆن دیارى کرا؟!
ستانده‌ر
ريكلام
standardkurd - copyrights 2008-2011 All Rights Reserved
created by Avesta Group